(ABNA24.com) زیاتر له ١٠٠هاوڵاتیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سەرباری کۆتایی ھاتنی سزاکانیان ھێشتاش ھەر لە بەندیخانەکانی تورکیادا بە سەر دەبەن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وێستگەنیوز، زیاتر له‌١٠٠ هاوڵاتی‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به تۆمه‌تی جیاواز له به‌ندنیخانه‌کانی تورکیادان و به‌شێکیان سەرباری ئەوەی کە سزاکه‌شیان کۆتایی پێ هاتووه کەچی رێ‌یان پێ‌نادرێت بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم .
تورکیا بۆ به‌شێک له هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان رێگای کۆچ کردن بۆ ئه‌وروپایەو بۆ به‌شێکی تریشیان ده‌رفه‌تی کاری قاچاخچێتی‌ی گواستنه‌وه‌ی کۆچبه‌ران دێتە ئەژمار، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌شێک له هاوڵاتیانی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی کاری تر و نیشته‌جێبوون له‌و وڵاته سەردانی ئەوێیان کردووەو هه‌ندێکیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و تورکیاوە ده‌ستگیرکراون و به‌شێکی تریشیان له‌پاش کۆتایی ھاتنی بڕیاری سزاکەشیان له گرتووخانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا بە سەر دەبەن.
لەم پەیوەندییەدا ئاری جه‌لال، سه‌رۆکی ده‌زگای لوتکه بۆ کاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاندووە: "له ئێستادا نزیکه‌ی ٨٠ کوردی هه‌رێمی کوردستان له گرتوخانه جیاجیاکانی تورکیادان".وتیشی: "له‌ناو به‌ندکراوه‌کاندا هه‌یانه سزای یاسایی خۆی وه‌رگرتووه و هه‌شیانه راگیراون و سزای یاسایی وه‌رنه‌گرتووه و دادگایی نه‌کراون و ١٢ که‌سیش سزاکه‌یان ته‌واو بووه و ئازادکراون، ھەڵبەت دیارە تۆمه‌ته‌کانی به‌ندکردن و سزادانی ئه‌و هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان جیاوازن که تورکیا به پێی یاسای خۆی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات.
سه‌رۆکی ده‌زگای لوتکه بۆ کاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران باسی له‌وه‌شکرد: به‌پێی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ندن له وڵاتێکی تر ده‌بێت نیوه‌ی سزا یاساییه‌که‌یان ته‌واوبکه‌ن، له‌دوای ئه‌وه له رێگه‌ی که‌سوکاریان یان له رێگه‌ی کارئاسانی ئێمه داوا بکرێت بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و سزا یاساییه‌ی ماویه‌تی له به‌ندیخانه‌کانی هه‌رێم ته‌واوی بکه‌ن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ر به‌ندکراوێک پێویستی به گرتنه‌به‌ری زۆر رێکاری یاسایی هه‌یه، تا ئێستاش کارمان له‌سه‌ر چه‌ندین که‌یس کردووه و پشتگیریمان بۆ زۆر به‌ندکراو کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سزاکه‌ی ته‌واوکرد دیپۆرتی بکه‌نه‌وه".
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:١٥
News ID: 955999
زیاتر له ١٠٠هاوڵاتیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سەرباری کۆتایی ھاتنی سزاکانیان ھێشتاش ھەر لە بەندیخانەکانی تورکیادا بە سەر دەبەن.